• لەڕۆژی جیهانی منداڵ .. سەماحەتی حەكیم پەروەردەی ڕاست و تەندروست بۆ نەوەی نوێ دووپات دەكاتەوە

    2023/ 11 /20 

    لەڕۆژی جیهانی منداڵ .. سەماحەتی حەكیم پەروەردەی ڕاست و تەندروست بۆ نەوەی نوێ دووپات دەكاتەوە

    بەڕێز عەمار حەكیم سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی پێویستی نەوەكانی تازەی بە پەروەردەیەكی تەندروست دووپات كردەوە.

    ئەوە لە بەیانێكدا بەبۆنەی رۆژی جیهانی مندالان هات سەماحەتی ئاماژەشی كرد گرنگە پەروەردەی نەوەكانی تازە بە شێوەیەك بێت كە لەگەڵ بەهاكانی ئێمە بگونجێت و دوور بێت لەو بیرۆكە ڕووخێنەر و خراپانەی ماوەیەكە ڕووی لە كۆمەڵگای ئێمە كردوە، بەتایبەتی ئەوەی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ڕوودەدات، ئاماژەشی كرد كە دەبێت بنەماكانی خێر و ئاشتی و خۆشەویستی و بەخشندەیی لە كەسایەتی منداڵانی ئێمە هەبێت، تا ببن بە كەسی كاریگەر بۆ بنیاتنانی كۆمەڵگا و بنیاتنانی نیشتمانەكەیان.

    لەكۆتاییدا سەماحەتی دووپاتی كردەوە كە دەبێت ئەوان مافەكانیان لە ڕووی پەروەردە و خوێندن پارێزراو بێت لە هەمان كاتیشدا لە باندەكانی تیرۆر و تاوانی ڕێكخراو دوور بخرێنەوە و پارێزراو بن تا  ژیانێكی باشیان بۆ دابین بكرێت.

    Related News